لە عێراق زیاتر لە 17 هەزار کەس بێ ئەوەى
ئاگاداربن توشى بەرزى فشارى خوێن بون، ئەمەش لەڕێی هەڵمەتێکەوە کە
وەزارەتى تەندروستى رایگەیاندوە ئاشکرا بوە.
هەواڵ:KNNC
سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق،
رایگەیاند؛ هەڵمەتێکى نیشتیمانیی بۆ پشکنینى بەرزى فشارى خوێن ئەنجامدراوە و
بەشێوەیەکى هەڕەمەکى لە بازاڕ و شوێنە گشتى و دامەزراوە جیاوازەکان پشکنین بۆ
هاوڵاتییان کراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، هەڵمەتەکە 100 رۆژى
خایاندوە و لەو ماوەیەدا پشکنین بۆ زیاتر لە 196 هەزار کەس ئەنجامدراوە و لەو
ژمارەیەش 17%یان پێشتر توشى بەرزى فشارى خوێن بون و 11%شیان توشى ئەو نەخۆشییە
بون بێ ئەوەى ئاگاداربوبن کە ژمارەیان زیاتر لە 17 هەزار کەس بوە.
جەختیشیکردوەتەوە، ئەم هەڵمەتانە بۆ زانینى
پێشوەختەى بەرزى فشارى خوێن لە تەواوى عێراق بەردەوامیی دەبێت و داواشى لە
هاوڵاتییان کردوە پشکنین بۆ بەرزى فشارى خوێن و بەرزى شەکرە ئەنجامبدەن و هاوکارى
تیمە تەندروستییەکانیش بن.
215 جار خوێندراوەتەوە