عێراق؛ ساڵانە بەبڕی (29) ملیار مەتر سێجا ئاو كەمی هەیە

KNN : Kurdish News Network
07:13 - 12/08/2024
عێراق
+
-

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و لاوازی سیاسەتی دەرەوە بۆ واژۆكردنی رێككەوتن لەسەر سەروەری ئاو، عێراق (29) ملیار مەتر سێجا ئاوی لەدەستداوە، ئەگەر دۆخەكە بەو شێوە بەردەوام بێت مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک دروست دەبێت.

 

هەواڵ: (KNNC)


تەحسین موسەوی، پسپۆڕی ئاو رایگەیاندوە: ساڵانە عێراق پێویستی بە بڕی (50) ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ خواردنە و كشتوكاڵكردن هەیە، بەڵام ئێستا تەنها خاوەنی (21) ملیار مەتر سێجا ئاوە بەوەش (29) ملیار مەتر سێجا ئاو كەمتری هەیە، ئەوەش وڵات روبەڕوی كێشەی راستەقینە لە ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵ دەكاتەوە.


وتیشی: کەمبونەوەی رێژەی ئاو دەبێتە هۆی پیسبونی ژینگە، ئەوەش وا دەكات مەترسی لەسەر سامانی ماسی، ئاژەڵ و سامانی کشتوکاڵی دروسببێت، ئەگەر دۆخەكە بەوشێوە بەردەوامبێت لە داهاتودا مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراک دروست دەبێت.


رونیكردەوە، هۆكاری سەرەكی وشکەساڵی لە عێراق بۆ لاوازی سیاسەتی دەرەوەی عێراق کە توانای واژۆکردنی  رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتان بۆ سەروەی ئاودا نیە، هەروەها زیادبونی پێویستی بە ئاو زیادبونی ژمارەی دانیشتوان و فراوانبونی پلانی کشتوکاڵی دەگەڕێتەوە.

91 جار خوێندراوەتەوە