ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵای تایبەت
بە مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان رەتکردەوە، یەکێك لە سکاڵاکاری دۆسێیەکەش
دەڵێت: دادگاکە نەیهێشتوە بچنە دادبینیەوە و سکاڵاکەشی بە شێوەی رواڵەتی ڕەتکردوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە یەکەم دانیشتن
لەبارەی سکاڵایەکەوە کە لەلایەن هەریەك لە پارێزەران ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلی و
سەردار شێخانی، دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆماریان کردبو، رەتکردەوە.
موحسین هەرتەلی پارێزەر و یەکێك لە سکاڵاکاران
لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کەی ئێن ئێنـی راگەیاند: دادگاکە سکاڵاکەی بەشێوەی رواڵەتی رەتکردوەتەوە کە پەیوەندیدارە بە ماددەی یەکەمی ژمارەی 15ـی هەمواری یاسای باری کەسێتی.
ئەوەشی خستەڕو، رەتکردنەوەکە بەهۆی ئەوەوە بوە
کە هیچ یەکێك لە سکاڵاکاران بەهۆی یاساکەوە زەرەر مەند نەبون، دەشڵێت لە ئێستادا لە
هەوڵدان بۆ گەڕان بەدوای کەسێکدا کە بەهۆی یاساکەوە زەرەرمەند بوبێت تاکو بتوانن بە
ناوی ئەو کەسەوە سکاڵاکە تۆمار بکەن، وتیشی: لەدوای دۆزینەوەی کەسێك دوبارە سکاڵاکە
تۆماردەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد یەکێك لە هۆکارەکانی دیکەی رەتکردنەوەکە، رێگەنەدانیان بو بۆ چونە دادبینیەوە لە دادگای فیدراڵی لەکاتی تاوتوێکردنی سکاڵاکە،
باسی لەوەشکرد: لە سکاڵاکەیاندا داوایانکردبو دادگا كۆتوبەندەكانی سەر یاسای فرەژنی
هەڵوەشێنێتەوە.
2653 جار خوێندراوەتەوە