بەرهەمهێنانی
خوێ یەکێکە لە سەختترین کارەکانی مرۆڤ کە بە هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر بەرهەم دێت.
خوێ لەو ئاوانە
بەرهەمدێت کە ڕێژەی خوێ تیایاندا زۆرە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەن.
گوندی خوێڵێن لە ناوچەی گەرمیان سەربە ناحیە
سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لەو شوێنانەی کانیاوی
گوندەکە سوێرە و گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی خوێیەکی نایاب، کە بوەتە سەرچاوەی بژێوی بەشێک
لە دانیشتوانی ناوچەکە.
کاتێک بە
ناوچەی بەرهەمهێنانی خوێدا تێدەپەڕیت چەندین حەوزی ناوازە و جوان بەدی دەکەیت کە
تیایاندا خوێ بەرهەمدەهێندرێت.
وێنە/AA
177 جار خوێندراوەتەوە