مانگی داهاتو وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبێتەوە و وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانیش لە عێراق رادەگەیەنێت، ئەمە بەوتەی ئاژانسی تەنسیمی ئێران.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی پشت بەستو بەسەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، کە لەو سەردانەی فوئاد حسێن و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن- لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان رادەگەیەنن کە دەکەوێتە ئەیلولی ساڵی 2025، ئاماژە بەوەشکراوە کە لە ئەیلولی 2026 هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەجێدەھێڵن.
پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان خواستێکی زۆری ئێرانەو بۆ ئەو مەبەستەش فشارێکی زۆری خستوەتە سەر بەغدا و بەکشانەوەی ئەو هێزانەش وەک چاودێران دەڵێن: دۆخی ئەمنی و ئابوری عیراق بەرەو داڕمان دەچێت.
153 جار خوێندراوەتەوە