سیلین دیۆن گۆرانیبێژی بەناوبانگی کەنەدی دەڵێت:"دۆناڵد ترەمپ بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە گۆرانییەکانم لە هە ڵمەتی بانگەشەی
هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنێت".
هەمەڕەنگ:KNNC
سیلین دیۆن
گۆرانیبێژی کەنەدی لە لاپەڕەى تایبەتى "X" رایگەیاند،
بەکارهێنانی گۆرانی " My Heart Will Go On " کە لە فیلمی "تایتانیک"ـەوە وتویەتی، لە
گردبونەوەیەکی هەڵبژاردن بۆ دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی
کۆماری لە مۆنتانای پایتەخت رێگەپێدراو نەبوە.
رو لە ترەمپ نوسیوشیەتی: " بە هیچ شێوەیەک بۆت نییە ئەم
گۆرانییەی من بەکاربهێنرێت و سیلین دیۆن بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی ئەم جۆرە
هەڵسوکەوتانە ناکات".
سیلین دیۆن، لە
مانگی یەکی ساڵی 2017 لە مەراسیمی دەستبەکاربونی ترەمپدا رەتیکردەوە گۆرانی بڵێت،
ئەویش دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016دا.
480 جار خوێندراوەتەوە