قۆخ، گەنجینەی ڤیتامین و كانزاكان و سودەكانی بۆ لەشی مرۆڤ

KNN : Kurdish News Network
01:46 - 08/08/2024
تەندروستی
+
-

بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و كانزاكان، توێژینەوەیەكی ئەڵمانی قۆخی وەك گەنجینە ناساندوە و سودەكانی لەسەر لەش بەگشتی و دڵ بەتایبەتی ئاشكرا كردوە.

تەندروستی: (KNNC)

سەنتەری فیدراڵی ئەڵمانی بۆ خۆراک رایگەیاندوە: خواردنی میوەكان بەگشتی سودی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، قۆخ-یش یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە یە ڤیتامینەكان، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، بۆیە گەنجینەی ڤیتامین و كانزاكان ناسراوە و سودی گەورە بە تەندروستی دڵ، پێست و بەهێزكردنی بەرگری لەش دەبەخشێت.


رونیکردەوە، قۆخ گەنجینەی ڤیتامین و کانزاکانە و دەوڵەمەندە بەڤیتامینەکانی (  A، B، C، E، K) و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم،  (100) گرام قۆخ (48) كالیۆری و نۆ گرام شەكری تێدایە، هەروەها بڕێكی زۆر كەم چەوریی تێدایە كە نزیك دەبێتەوە لە سفر.


هەندێک لە سودەکانی قۆخ كەلەلایەن سەنتەری فیدراڵی ئەڵمانی بۆ خۆراك ئاشكرایكردوە؛

1-ئەو ڤیتامین و کانزایانەی لە قۆخدا هەیە، بەسودن بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش، بەرزکردنەوەی ئاستیتەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و رێگریكردن لە رەقبونی خوێنبەرەکان.

2-قۆخ ماددە و ڤیتامینەکانی تێدایە کە بەرەنگاری لە چرچ بون و زو پیربونی پێست دەكەن.

3-ئاسانكاری دەكات لە میزکردن و رانەگرتنی ئاو لە جەستەدا و یارمەتی رزگاربون لە ئاوسانی قاچەکان دەدات.

4-قۆخ دەوڵەمەندە بەڕیشاڵە خۆراكیەكان، ئەمەش ئاسانكاری بۆ پرۆسەی هەرسكردن دەدات، هەروەها یارمەتیت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت.

5-کاردەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و قۆخ یارمەتیدەرە لە پاراستن و توشبون بە نەخۆشی شەکرە.

233 جار خوێندراوەتەوە