جگەر بە خۆراکێکی تەندروست
دادەنرێت کە چەندین سودی تێدایە، بەڵام خواردنی جگەری خاو کاریگەری لەسەر جەستەی
مرۆڤ دادەنێت.
 
تەندروستی:KNNC
 
بەپێی بابەتێک کە ماڵپەڕی(ئەتیب
تەبخە) بڵاویکردوەتەوە، خواردنی جگە سودێکی ئێجگار زۆر بە تەندروستی مرۆڤ
دەگەیەنێت و لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی جگەری خاو هێشتا بابەتی مشتومڕە، چونکە بۆچونەکان
لەسەر سود و مەترسییەکانی دابەشبون.
 
سودەکانی جگەر:
 
 
جەستە بە ماددە خۆراکیەکان
بارگاوی دەکاتەوە
 
چەندین مادەی خۆراکی تێدایە
وەک ڤیتامین و کانزا و پرۆتین و فۆلیک ئەسید و ئاسن.
 
چەندین پێکهاتەی تێدایە
کە یارمەتی بەرەوپێشبردن و پاراستنی تەندروستی جگەر دەدات.
 
پرۆسەی هەڵمژینی ماددە
خۆراکیەکان بۆ جەستە ئاسان دەکات، هەروەها خواردنی جگەر یارمەتی هەرسکردنی چەوریەکان
دەدات.
 
یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی
بەرگری لەش دەدات و بەمەش ڕێگری لە زۆرێک لە نەخۆشیەکان دەکات.
 
ئەو ماددە خۆراکیانەی
کە لە جگەردا بەردەستن یارمەتی تەندروستی پێست و قژ و نینۆک دەدەن.
 
زیانەکانی خواردنی
جگەر:
 
 ژەهراوی بون بە خۆراک:
جگەر وەک هەمو خۆراکە خاوەکان ڕەنگە ببێتە هۆی هەستکردن بە ژەهراویبوون چونکە بەکتریا
و مشەخۆری تێدایە، بۆیە دەبێت دڵنیابیت لەوەی ئەو جگەر-ەی دەیخۆیت پشکنینی تەواوی
بۆ کرابێت.
رەنگە جگەر هەندێک مادەی
ژەهراوی تێدابێت، کە دەبێتە هۆی توشبون بە بەکتریای سالمۆنێلا.
 
هەروەها، خواردنی جگەری
خاو لەوانەیە ببێتە هۆی هەندێک کاریگەری لاوەکی وەک سکچون و ڕشانەوە و ئازاری گەدە
و سکچون.
                
 
              1808 جار خوێندراوەتەوە