نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و
تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی لە
بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (80) دۆلار و (4) سەنت
مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
جیا لە نەوتى
برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (76) دۆلار (85) سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت و بەرزبونەوەی تۆمارکردوە.
160 جار خوێندراوەتەوە