لەگەڵ ئەوەى تەواوى ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى
کەرکوک تەواو ببو، بەڵام لەسەر داواى محەمەد شیاع سودانى و بۆئەوەى دەرفەت بدرێتە
تەواوى لایەنەکان بۆ رێککەوتن، کۆبونەوەکە بۆ سەرەتاى هەفتەى داهاتو دواخرا.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن لە کەرکوک رایگەیاند؛
ئەمڕۆ تەواوى ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک
کۆتایی هاتبو، بەشێک لە ئەندامە عەرەب و تورکمانەکانیش ئامادە دەبون بەشدارى بکەن
تەنها پارتى دیموکراتى کوردستان بەشدارى یەکجاریی نەدەکرد.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد 9 ئەندام ئامادەیی
دانیشتنەکە دەبون، ئەندامێکى عەرەبیش بێ بڕیاربو، بەڵام بە ئەگەرى زۆرەوە بەشدارى
دەکرد و بەمەش بە 10 ئەندامەوە نیسابى یاسایی تەواو دەبو دەتوانرا کۆبونەوەکە
بکرێت.
وتى:"کەمێک پێش دەستپێکردنى کۆبونەوەکە و لەسەر داواى محەمەد
شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، کۆبونەوە ئەنجومەنى پارێزگا بۆ سەرەتاى هەفتەى داهاتو دواخرا
بۆئەوەى دەرفەت بە هەمو لایەنەکان بدرێت بۆ بڕیاریدان و رێککەوتن.
پەیامنێرى کەى ئێن ئێن ئەوەشى ئاشکرا کرد کە
لە کۆبونەوەکەى هەفتەى داهاتودا لە هەر ئەگەرێکدا کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێت و
پۆستى پارێزگار یەکلایی دەکرێتەوە، ئەگەر هەمو لایەنەکان بەشداربن و ئەگەریش
بایکۆتى دانیشتنەکە کرا، 10 ئەندامەکە کۆبونەوەکە بەڕێوەدەبەن و پۆستەکان یەکلایی
دەکەنەوە.
کەرکوک/ ئۆژین جۆڵا
1002 جار خوێندراوەتەوە