بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی
ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری كەركوك، بڕیار وایە سبەینێ كۆبونەوەی ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك كۆببێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن)
رایگەیاند: بڕیار وایە سەینێ پێنجشەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
ئەنجام بدرێت، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەگەڵ پێكهاتەی عەرەبی شارەكە رێككەوتوە،
بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری دانیشتنەكە ناكات.
وتیشی: یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان رێبوار تەها، بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك و ئەحمەد حەمدانی لە فراكسۆنی
عەرەبی كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
پەیامنێری (كەی ئێن ئێن)
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بڕیار وایە لە كۆبونەوەكەی سبەینێدا نیسابی یاسایی تەواو
ببێت و هەردو پۆستەكە یەكلایی بكرێتەوە.
كەركوك – ئۆژین جۆڵا
947 جار خوێندراوەتەوە