ئەمەریكا هۆشداری بەهاوڵاتییەكانی لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست دەدات و وتەبێژی كۆشكی سپیش دەڵێت: سوپای وڵاتەكەی ئیسرائیل لە هەمو
هێرشێكی دوژمنكارانە دەپارێزێت.
هەواڵ: (KNNC)
وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند: بەهۆی
بەرزبونەوەی ئاستی مەترسییەكان لە ناوچەكەدا، واشنتۆن هەمو رێكارەكانی خۆپارێزی
هاوڵاتییەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەبەر و لەبارەیەشەوە هۆشداری پێداون كە
وریاییەكی زیاترەوە تێكەڵی خەڵكی ئەو وڵاتانە بكەن.
سەبارەت بە هێرشكردنە سەر ئیسرائیل لەلایەن
ئێرانەوە، وتیشی: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەڵێنی بە ئیسرائیل داوە كە لەهەمو
هێرشێكی دوژمنكارانە بیپارێزێن و واشنتۆن پابەندە بەبەڵێنەكەی خۆییەوە.
وتەبێژەكەی كۆشكی سپی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانی وڵاتەكەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كار
بۆ ئاگر بەست و كۆتایی هێنان بە جەنگی بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دەكرێت و تا
ئێستاش دەتوانرێت لەسەر ئاگر بەست رێكەوتن بكرێت.
344 جار خوێندراوەتەوە