ئەمەریكا رەتی دەكاتەوە ئاگاداری كوشتنی هەنییە بێت

KNN : Kurdish News Network
05:43 - 31/07/2024
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رەتی دەكاتەوە وڵاتەكەی لەپشت كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماسەوە بێت.

 

 

هەواڵ: (KNNC)


لەكاتی سەردانەكەی بۆ سەنگاپورە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئەمەریكا لەپش كوشتنەكەی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماسەوە نییە و بەهیچ جۆرێكیش ئاگاداری پلانەكەی نەبوە و ئەوەش قورسە كە ئەمەریكا پێشبینی كارێكی لەو جۆرەبكات.

 

وتیشی: بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە كەرتی غەززە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جەخت لە رێككەوتنی ئاگر بەست دەكاتەوە.

دوای چەندین هەوڵ بۆ ئاگربەست كە لە (7ـی ئۆكتۆبەری 2023)ـوە لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل هەڵگیرساوە، تا ئێستا شكستیان هێناوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەی قوربانیانی جەنگەكە بۆ (130) هەزار و (518) كەس بەرز بوەتەوە كە (39) و (445) گیان لەدەستدان و برینداربونی (91) هەزار و (73) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.

144 جار خوێندراوەتەوە