ماوەی پێنج کاتژمێرە ئاگر لە گوندێکی قەزای
دەربەندیخان کەوتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەواڵ:KNNC
سلێمان محەمەد قائیمقامی قەزای دەربەندیخان
بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، لە کاتژمێر (11:00)ی بەیانی ئەمڕۆوە
ئاگر لە گوندی چنارە کەوتوەتەوە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
وتیشی: بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 100 دۆنم زەوی
دارستانی سروشتی سوتاوە.
راشیگەیاند، داوایان لە تیمەکانی بەرگری
شارستانی واراماوا و شارەزور کردوە هاوکاریان لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام
بەهۆی نەبونی کەرەستەی پێویست و سەختی شوێنەکە و بەرفراوانی ئاگرەکە تا ئێستا
نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
دەربەندیخان/ رزگار جەبار
371 جار خوێندراوەتەوە