حکومەتى عێراق ئیدانەى کوشتنى ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسی بزوتنەوەى حەمماس دەکات و بە
هەڕەشە بۆسەر ئاسایشى ناوچەکە ناویدەبات.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا
بڵاویکردەوە؛ حکومەتى عێراق بە توندترین شێوە ئیدانەى تیرۆرکردنى سەرۆکى مەکتەبى
سیاسى بزوتنەوەى حەمماس، ئیسماعیل هەنیە دەکات کە لە تارانى پایتەختى ئێران لە هەڵمەتێکى
خیانەتکارانە شوێنى مانەوەى کرایە ئامانج.
جەخت کراوەتەوە کە ئەم کارە دوژمنکارانەیە
پێشێلکردنێکى دیارى یاسا نێودەوڵەتییەکانە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و ئارامى
ناوچەکە.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق داوا دەکات کۆمەڵگەى
نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتییەکانى لە ئەستۆ بگرێت و تەواوى رێکارە پێویستەکان
بگرێتەبەر بۆ رێگریی لە دوبارەبونەوەى ئەو دەستدرێژییانە و شکاندنى سەروەریی
وڵاتان.
عێراق جەختى لە پشتیوانى دۆزى فەڵەستین و
فەڵەستینییەکان کردەوە، لە دروستکردنى دەوڵەتێکى سەربەخۆ کە قودس پایتەختەکەى بێت.
316 جار خوێندراوەتەوە