گرژی و ئاڵۆزی لە دەوروبەری کێڵگەی نەوتی "قەمبەر" کە دەکەوێتە نێوان سنوری پارێزگای دیالەو سلێمانی، بە دیاریكراوی لە چوارچێوەی گوندی دوانزە ئیمام سەریهەڵداوە
هەواڵ:KNNC
كەناڵی"العهد"ی، سەربە گروپی عەسائیبی
ئەهلی هەق، لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویكردووەتەوە: گرژی و ئاڵۆزی لە دەوروبەری
کێڵگەی نەوتی "قەمبەر" کە دەکەوێتە نێوان سنوری پارێزگای دیالەو سلێمانی، بە دیاریكراوی لە چوارچێوەی گوندی
دوانزە ئیمام سەریهەڵداوە، هێزێکی ئەمنی سەربە سوپای عێراقیش بەرەو ناوچەکە جوڵەی
کردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: كێڵگەكە لەژێر كۆنتڕۆڵی هێزەکانی
یەکێتی نیشتمانی کوردستاندایە.
کەناڵەکە دەشڵیت،بەوتەی چەند سەرکردەیەکی سیاسی
پێشبینی دەکرێت قەیرانەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا بچێتە قۆناغێکی ئاڵۆزترەوە، ئەگەر
لایەنە باڵاکانی بەغدادو هەولێر هەنگاوی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەو رێگریکردن
لە هەر پێکدادانێکی چەکداری نەنێن، کە رەنگە هەڕەشە لە سەقامگیری پشتێنەی سنوری جیاکەرەوەی
نێوان دیالە و سلێمانی بكات
لای خۆشیانەوە فەرماندەی هێزەکانی حەفتا سەرجەم
ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند هیچ جۆرە جموجوڵێکی سەربازی نائاسایی لە ناوچە
جێنکۆکەکان ڕوینەداوە.
129 جار خوێندراوەتەوە