کولەکە،
یەكێكە لە سەوزەكانی وەرزی هاوین و لە ئامادەكردنی چەندین خواردندا بەكاردەهێنرێت،
سەرەڕای تام و چێژە تایبەتییەكەی لەڕوی تەندروستییەوە سودێكی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
تەندروستی:
(KNNC)
كولەكە
لەناو خواردنە جۆربەجۆرە كوردییەكاندا بەكاردەهێنرێت، هەروەها بەتێكەڵكردنی لەگەڵ
كەرەوز بەشێوەی شلە، تەپسی و شێمەحشی و
دۆڵمە ئامادە دەكرێت.
بەپێی
توێژینەوە نوێكان، پسپۆڕانی خۆراك رونیانكردوەتەوە كە كولەكە چەندین سودی
تەندروستی هەیە كە دیارترینیان لەمانە پێكهاتوە؛
دەوڵەمەندە
بە ڤیتامینەکان
کولەکە
چەندین ڤیتامین لەخۆدەگرێت، وەک ڤیتامینەکانی (A – B - C)
هەروەها چەندین کانزای سەرەکی وەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ریشاڵ و فۆلیک ئەسید و
دژە ئۆکسانی تێدایە.
ئاستی
شەکری خوێن رێک دەخات
بەهۆی
هەبونی ئەو ریشاڵ و ڤیتامینانەی لە کولەکەدا هەیە، یارمەتی رێکخستنی ئاستی شەکر لە
خوێندا دەدات و ئەمەش بەسودە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوەم.
تەندروستی
دڵ دەپارێزێت
سەوزەی
کولەکە، مەگنیسیۆم و فۆلیک ئەسید و ڤیتامین (A)ـی تێدایە، كە هەریەکێک لەم توخمانە یارمەتی پاراستنی دڵ، بەرزی ئاستی پەستانی خوێن و
دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدەن، هەروەها رێگری لە جەڵتەی دڵ دەكەن.
لە
شێرپەنجە دەتپارێزێت
ئەو
دژە ئۆکسێنەرانەی لە کولەکەدا هەن، بەشێوەیەکی کاریگەر یارمەتی پاراستنی لەش لە
توشبون بەشێرپەنجە دەدەن، بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن.
تەندروستی
چاو بەرەوپێش دەبات
کولەکە
ڤیتامین (A)ـی تێدایە کە رێگری لە لاوازبونی چاو دەكات و تەندروستی چاو و
بەهێزکردنی بینایی چاو دەپارێزێت.
یارمەتی
دابەزاندنی کێش دەدات
سەرەڕای
ئەوەی کولەکە چەندین مادەی خۆراکی تەندروست لەخۆدەگرێت، بەڵام کالۆری کەمی تێدایە
ئەوەش یاریدەدەرێكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش.
882 جار خوێندراوەتەوە