ئەگەر بەیانیان لەخەو
هەستایت و لەجێی بونى وزە بۆ رۆژێکى نوێ هەستت بە هیلاکى کرد، ئەوە ئاماژەیە بۆ
سیستمێکى خۆراکى ناڕێک، نهێنى نییە کە سیستمى خواردنى تەندروست کاریگەریی ئەرێنى
لەسەر تەندروستى بە گشتى دروست دەکات، لەگەڵیدا هاوکاریشە کە هیلاکى بێ هۆکار
لەناو ببات.
تەندروستى:KNNC
خۆراکە فرێشەکان بەراورد بەو خواردنانەى لە قوتو
نراون زیاتر وزە دەدەن بە لەش، پڕن لە سەرچاوە سەرەکییە خۆراکییەکان، هەربۆیە
ئەگەر ئەتەوێت رۆژەکەت بە تەندروستى دەستپێبکەیت، با سفرەى بەیانیانت ئەم
خواردنانەى لەسەر بێت.
تۆوى چیا
بڕێکى باش لە ئاسن و مەگنیسیۆم دەدات بە لەشت و
هاوکارت دەبێت تەواوى رۆژەکە هەست بە هیلاکى نەکەیت.
بادەم
بادەم سەرچاوەیەکى زۆر گرنگى وزەیە، هاوکاریی
باشتر کارکردنى یادەوەریی دەکات و مێشکت بە چالاکى دەهێڵێتەوە، ڤیتامین ئەى و
ئۆمیگا3 و مەگنیسیۆمى تێدایە، سەرچاوەیەکى گرنگى پرۆتینە.
شوتى
وشکبونەوە و کەم خواردنەوەى ئاو کێشە لە ماسولکەکان دروست دەکات، شوتى
92%ـى پێکهاتەکەى ئاوە، خواردنى رێگەیەکى ئاسان و سادەیە بۆ رزگاربون لە وشکبونەوەى
جەستە.
هێلکە
سەرچاوەیەکى زۆر باشى پرۆتینە، وزەت بۆ
ماوەیەکى دورودرێژ پێدەدات، ترشى باللیۆسینى تێدایە کە هاوکار دەبێت بە دروستکردنى
وزە بە رێگەى جیاواز.
شۆفان
شۆفان سەرچاوەیەکى زۆر بشى وزەیە، هاوکار دەبێت
لە بەرزکردنەوەى رێژەى سیرۆتۆنین، بەمەش کارى مێشک چالاک دەبێت و ئاسانتر تێدەگەیت
و فێردەبیت.
2571 جار خوێندراوەتەوە