لیستی ناوی ئەو (168) كەسەی كە لەلایەن قائیمقامیەتی قەزای كفرییەوە
بە شێوەی گرێبەست دامەزراون بڵاوكرایەوە و قائیمقامی قەزاكەش رایدەگەیەنێت: پرۆسەكە
بەوپەڕی شەفافیەتەوە و دور لە هەر مەحسوبیەت و جیاکاری بەڕێوەچوە.
هەواڵ: (KNNC)
دوای بڵاوکردنەوەی لینکی دامەزراندن لە رۆژی شەممە بەرواری (29ـی
حوزەیرانی 2024) بۆ دەرچوانی دانەمەزراو لە سنوری قەزای کفری پڕۆسەكە کۆتایی هات و قائیمقامیەتی قەزای كفری ناوی دامەزراوەكانی راگەیاند.
ساهر عەلی، قایمقامی قەزای کفری رایگەیاند: کۆی پرۆسەكە
بەوپەڕی شەفافیەتەوە و دور لە هەر مەحسوبیەت و جیاکاری بەڕێوەچوە، پێوەری خاڵبەندی
و شایستەیی بۆ وەرگرتن، رەچاوکردنی شەهیدی
پلە یەک، بڕوانامە و ساڵی دەرچون، باری خێزانیی و فەرمانی وزاری خۆبەخشی دانراوە.
قایمقامی قەزای کفری ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، بەمەش هەمو کەسێک
بە پێی ئەو خاڵانەی کە هەیەتی ناوی چۆتە ریزبەندییەکەوە و ئەوانەشی وەرنەگیراون
هۆکاری وەرنەگرتنەکەیان پێ رادەگەیەنرێت.
بۆ بینینی دەرئەنجامەکان سەردانی ئەم لینکە بکە
2376 جار خوێندراوەتەوە