بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ چاککرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 11/07/2024
کوردستان
+
-

بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ لە شارى هەولێر چاککرایەوە، وەزارەتى شارەوانى دەڵێت: لە نزیکترین کاتدا ئاو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەڕەکانەى بێئاو ببون.

هەواڵ:KNNC

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە؛ دوای شکانی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، لە ماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا بۆرییەکە چاكکرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە وێستگەکە کەوتوەتەوەکار و لە نزیکترین کاتدا ئاوی خواردنەوە دەگاتەوە ئەو ماڵانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کێشەی کەمئاویان بۆ دروست ببو.

رۆژى رابردو، بۆرى ئاوى ئیفرازى سێ لە شارى هەولێر شکا، بەشێکى زۆرى شەقامەکانى شارەکە ئاوى تێدا کۆببوەوە، لەکاتێکدا بەشێکى زۆرى گەڕەکەکانى شارەکە بەدەست کێشەى کەمئاوییەوە دەناڵێنن، بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێریش رایگەیاند؛ بەهۆى شکانى بۆرییەکەوە کە 24 کاتژمێرى دەوێت بۆ چاککردنەوە، زیاتر لە 12 گەڕەک بێئاو دەبن.

117 جار خوێندراوەتەوە