لەبەر ئەم پێنج هۆکارە بەیانیان شۆفان بخۆ

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 11/07/2024
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانى بوارى خۆراک بۆ بەدەستهێنانى ژەمێکى پڕ سود رێنماییمان دەکەن کە ژەمى بەیانیانمان شۆفان لەخۆبگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێنج هۆکاریان خستوەتەڕو کە ئەمانەن:

 

تەندروستى:KNNC


دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان
شۆفان بە سەرچاوەیەکى هاوسەنگى ماددە خۆراکییەکان دادەنرێت، چونکە بڕێکى باش ڤیتامین و دژە ئۆکسانە سەرەکییەکانى تێدایە و پێویستییەکانى لەش بۆ ئەو رۆژە پڕدەکاتەوە.

 

تەندروستى سیستمى هەرس دەپارێزێت
شۆفان بڕێکى باش ریشاڵى تواوەى تێدایە، ئەمەش جوڵەى ریخۆڵەکان باشتر دەکات و رێکى دەخاتەوە و یارمەتى بەکتریا سودبەخشەکانى ناو ریخۆڵە دەدات.

 

رێژەى شەکر لە خوێندا رێکدەخات
ئەو ریشاڵانەى لەناو شۆفاندایە یارمەتى لەش دەدات کەمتر شەکر هەڵبمژێت، ئەمەش هاوکاریی رێکخستنەوەى شەکرى لەش دەدات و رێگە لە بەرزبونەوەى دەگرێت.

 

تەندروستى دڵ
دەکرێت شۆفان هاوکاربێت لە نزمکردنەوەى رێژەى کۆلیسترۆڵى خراپ لە لەشدا کە بە LDL ناسراوە، ئەمەش مەترسییەکانى توشبون بە نەخۆشییەکانى دڵ کەم دەکاتەوە.

 

دابەزاندنى کێش
لەبەر ئەوەى شۆفان بڕێکى کەم لە کالۆرى (گەرمۆکە)ـى تێدایە و رێژەى ریشاڵى بەرزە، هاوکار دەبێت هستى تێربونت بۆ ماوەیەکى زۆر پێببەخشێت، بەمەش حەزى خواردن کەم دەکاتەوە و کێشى لەش دادەبەزێنێت.

835 جار خوێندراوەتەوە