عێراق؛ لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا داوای هەڵوێست لە پەرلەمان دەكرێت

KNN : Kurdish News Network
04:25 - 10/07/2024
عێراق
+
-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان  داوای هەڵوێستی جددی لە پەرلەمان دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


باسم غەریباوی، ئەندامی  سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە پەرلەمانی عێراق، دەكات هەڵوێستی جددی بەرامبەر بە هێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییە دوبارەبوەکانی تورکیا لەسەر هەرێمی كوردستان و خاکی عێراق هەبێت، لەبەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەری خاكی وڵات هێڵی سورە.

وتیشی: ئۆپراسیۆنە بەردەوامەكان و پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە خاکی عێراق جێگەی قبوڵکردن نییە و پێویستە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی جددی و هەبێت بۆ ئەوەی سەروەری عێراق بپارێزێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، یاسا و رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هەیە کە پەیوەندی نێوان وڵاتان رێکدەخات، بۆیە پێویستە رێز لە سەروەری یەكدی بگرن و پێشێلكاری بەرامبەر یەكتری ئەنجام نەدەن.

235 جار خوێندراوەتەوە