ئاسایشی دهۆک رێگری لە بەشێک لە هاوڵاتییانی پارێزگای
دهۆک دەکات، دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی
ئێن ئێن لە دهۆک رایگەیاند، دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و شەڕ و بۆردومان لە
ناوچەکانی سنوری پارێزگاکە، بەشێک لە دانیشتوانی ناحیەی دێرەلوک و گوندی کوهەرزی
رێگەی سەرەکی نێوان قەزای ئامێدی – دێرەلوک- دهۆک-یان داخست.
وتیشی،
دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوای راگرتنی شەڕ و بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی سەر
ناوچەکانیان دەکەن و ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەهۆی هێرش و لەشکرکێشییەکانی سوپای
تورکیا چەندین گولـلە تۆپ لەناو شار و شارۆچکەکانی سنوری پارێزگای دهۆک کەوتونەتە
خوارەوە بەهۆیەوە مەترسی لەسەر ماڵ و ژیانیان دروستبوە.
پەیامنێری کەی
ئێن ئێن راشیگەیاند، دوای زیاتر لە کاتژمێرێک لە داخستنی رێگاکە لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانی ناوچەکە بەزۆر بڵاوە بە خۆپیشاندەران کراوە و رێگریش کراوە دەزگاکانی
راگەیاندن روماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.
دهۆک؛ مەسعود
هادی
197 جار خوێندراوەتەوە