ئەنجومەنى وەزیران لەبارەى وردبینى لە لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 10/07/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران کۆبونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجام دەدات، تەوەرێکى کۆبونەوەکەش تایبەت دەبێت بە کێشەى موچەى هێزە ئەمنییەکان و وردبینى لە لیستەکەیان.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی کارنامەى کۆبونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیران، تەوەرى یەکەمى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەرئەنجامى کۆبونەوەى هاوبەشى هەردو حکومەتى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرسى دەروازە سنورییەکان و ئەم بابەتەش لەلایەن هەردو وەزیرى دارایی و ناوخۆ پێشکەش دەکرێت کە بەشدارى کۆبونەوەکە بون.

 

تەوەرى دوەمى کۆبونەوەکە لەبارەى پرسى موچەى هێزە ئەمنییەکانە و موچەخۆرانە، لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان  بەدواداچونەکانى بۆ بابەتى موچەى مانگى 6ـى موچەخۆرانى هەرێم و موچەى هەرد و مانگەکانى 5 و 6 ى هێزە ئەمنییەکان (پێشمەرگە و ئاسایش) پێشکەش دەکات.

 

هەر لەو تەوەرەدا باس لە دوا پێشهاتى بابەتى وردبینى و پێداچونەوەى لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکان لەلایەن تیمى هاوبەشى چاودێرى دارایی هەرێم و فیدراڵ دەکرێت.

 

هەروەک کارەکانى هەردو تیمى هاوبەشى حکومەتەکانى هەرێم و فیدراڵ تایبەت بە پرۆسەى هاوبەشى یەکخستنەوەى رێکارە داراییەکان و سیستمى باج لەنێوان هەولێر و بەغداد دەخرێتەڕو.


1048 جار خوێندراوەتەوە