پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى لە زاخۆ راگەیاند
و دەڵێت: تۆمەتبارە بە کوشتنى هاوڵاتییەکى کورد لە جەنگەڵەکانى وڵاتى فەرەنسا.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى
بڵاویکردەوە؛ دوای ئه‌وه‌ی
له به‌رواری (24/2/2023) هاوڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی (هه‌ڵكه‌وت ئه‌حمه‌د مارف) له‌دایكبوی ساڵى 1989 له جه‌نگه‌ڵه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا كوژرا،
دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی سكاڵای یاساییان تۆماركرد له‌دژی تۆمه‌تبار (ڕ، ح، ح) له‌دایكبوی ساڵى 1985.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دواى سکاڵاکە په‌ڕاوی لێكۆڵنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبار دەستیپێکردوە و بڕیاری دادوەرى لێکۆڵینەوە بۆ
دەستگیرکردنى وەرگیراوە.
پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان
له قه‌زای زاخۆ ده‌ستگیركراوە و لە ئێستادا بە بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی
406 له یاسای سزادان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی راگیراوه
و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
246 جار خوێندراوەتەوە