خواردنی سەوزەوات و میوەکان سودی زۆریان بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەڵام
رێژەی سەدی هەریهک لەو سەوزە و میوانە بهپێی رەنگەکانیان دەگۆڕێت و جیاوازە،
لە نێوانیشیاندا سەوز و زەرد و سور.
تەندروستى:KNNC
دکتۆرە مەروە شعیر، پسپۆڕێکى خۆراکییە و رونیکردوەتەوە، ئەو
سەوزانەی رەنگیان سەوزە مادەی دژە ئۆکسانیان تێدایە و هاوکاریی رێکخستنی فشاری
خوێن دەکهن لەگەڵ ئەوەشدا بڕێکی زۆر ریشاڵیان تێدایە کە بە شێوەیەکی زۆر باش هاوکاریی
کرداری هەرسکردن دەكهن، هەروەها بڕێکی زۆر کالیسیۆم و و مەگنیسیۆمیان تێدایە کە
کاردەکهن لەسەر رێكخستنی شەکر لە خوێندا.
ئهو پسپۆڕه ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو میوانەی کە رەنگیان سورە، رێگری
له توشبونی مرۆڤ دەکهن بە چەندین نەخۆشی، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی کە بڕێکی
زۆر مادەی دژە ئۆکسانیان تێدایە بە تایبەتی شلیک و شاتو و ترێی سور کە مەترسی
توشبون بە نەخۆشییەکانی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.
سودەکانی بۆ پێست:
ئەو میوانە تەندروستی پێستیش دەپارێزن کە هاوکار دەبن لە
درەنگ دەرکەوتنی چرچی پێست بەهۆی هەبونی ڤیتامین سی و مادەی کۆلاجین
تیایاندا، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەیەکی زۆر ئاو و رێژەیەکی کەم کالۆرییان تێدایە بەو
هۆیەشەوە پارێزگاری لە کێشی لەش دەکهن.
وتوشیەتى: ئەو سەوزە و میوانەی رەنگی زەردیان هەیە رێژەیەکی زۆر
ڤیتامین (ئەی)یان تێدایە و بڕێکی زۆریش ریشاڵیان لەخۆ گرتوە و کار لەسەر
بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش دەكهن و هاوکاریی هەرسکردنی خۆراک دەکهن.
دهشڵێـت: لەگەڵ ئەوەی هەندێک میوە رەنگیان زەردە، بەڵام هەندێکیان
سودی زیاتریان بۆ لەش ههیه و ڤیتامینی زیاتریان تێدایە وەک ئەنەناس كه بڕێکی
زۆر ئەنزیمی بالبرۆمیلینی تێدایە کە هاوکاری هەرسکردنی خواردنە قورس و
چەورەکان دهكات، هەروەها رێنمایشی دا کە ئەو سەوزە و میوانە بە تازەیی بخورێن و
بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵنەگیرێن تا سودەکانیان لەدەست نەدەن.
302 جار خوێندراوەتەوە