نرخى نەوت دابەزینێکى دیکەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:13 - 09/07/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردانەهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینى تۆمار کردوە.


ئابورى:KNNC


ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 92 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 82 دۆلار 9  سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر 85 سەنت دابەزیوە.

98 جار خوێندراوەتەوە