له پارێزگای زیقار، چوار
حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و 26 توشبوی تای خوێنبه‌ربون تۆمار کراون و کۆی گشتیی
حاڵەتەکان لە عێراق گەیشتە 66 توشبو.
هەواڵ:KNNC
محه‌مه‌د عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ڤێتێرنه‌ریی زیقار رایگه‌یاند: ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تای خوێنبه‌ربون گه‌یشته
26 حاڵه‌ت، له‌گه‌ڵ چوار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان، زۆرترین توشبوش لە قه‌زای
شه‌تره تۆمار کراوە.
ئاماژەى بەوەش کردوە،
له‌ڕێگه‌ی 21 تیمه‌وه، ده‌رمانڕێژی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و
شوێنانه‌ی ئاژەڵی گەورەیان تێدا به‌خێو ده‌كرێت و مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌یان پێده‌درێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 66
حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون لە عێراق و شەش حاڵەت لە هەرێمی
کوردستان تۆمار کراون.
304 جار خوێندراوەتەوە