حکومەتی عێراق بڕیاریداوە حەوت ڕۆژ بکاتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و
خوێندکارانی توێژێك.
هەواڵ:KNNC
حکومەتی عێراق بۆ یەکەمجار بەبۆنەی جەژنی جەمای
ئیزیەییەکان بڕیاریدا حەفتەیەك بکاتە پشوو بۆ فەرمانبەران و خوێندکارە ئێزیدییەکان
لە سەرتاسەری عێراق.
لە سبەینێوە بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدیان حەوت رۆژ پشووە بۆ کارمەندانی ئێزدی لە دامو دەزگاکان و خوێندکاران .
رێوڕەسمی جەژنی جەمای ئێزدی لە قەزای شێخان لە دهۆک دەستی
پێکردوە و لە سبەینێوە لە ناوچەکانی دیکەش دەست پێدەکات و ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمەکە
بەردەوامە.
2511 جار خوێندراوەتەوە