پارێزگای نەجەف ڕۆژی پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی
دەوڵەتدا جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.
هەواڵ:KNNC
پارێزگای نەجەف نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەکانی سنوری ئەو
پارێزگایە کردوە و ڕۆژی پێنجشەممەی کردوەتە پشووی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەبۆنەی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلامەوە (د.خ) لێبێت
ئەو ڕۆژەیان کردوە بە پشوو لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیارەتکاران.
پارێزگای نەجەف دەشڵێت: رۆژی 14ی ئەم مانگە لەسەرجەم فەرمانگەکان پشووە جگە
لە فەرمانگە ئەمنیی و خزمەتگوزارییەکان و تەندروستییەکان.
2659 جار خوێندراوەتەوە