پاریزگای دیوانییە سبەینێ پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی و داوای لە فەرمانگە
خزمەتگوزارییەکانیش کرد پابەندی دەوامکردن بن.
هەواڵ:KNNC
پارێزگای دیوانییە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کە مەیسم
عەبدولئیلاهە، پارێزگاری دیوانییە بڕیاریداوە سبەینێ پێنجشەممە بکاتە پشوی فەرمی
لە دامودەزگانی ئەو پارێزگایە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پشوەکە بەهۆی بەرزبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و
ئامادەکارییە بۆ چلەی ئیمام حسێن.
پارێزگای دیوانییە دەشڵێت: پشوەکە فەرمانگە خزمەتگوزاریییەکان ناگرێتەوە و
داوا لە بانکەکانیش دەکات دەوام بکەن بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران
1458 جار خوێندراوەتەوە