سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا لەبارەی هەڵبژاردن
و دۆخی پێکهاتەکان و داوای تۆماری تایبەت بە پێکهاتەکانی کرد.
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ رایگەیاند: رێزم هەیە بۆ نوێنەری ئێمە
لە هەر شوێنێک بن، بەڵام زۆربەیان لەو نوێنەرانە نوێنەری راستەقینەی ئێمە نین.
دەشڵێت: لەبەرئەوەی ئەوان بێ لایەن نین و پشتوانی کراون بۆیە بە نوێنەری
خۆمانیان دانانێین.
راشیگەیاند: تا ئەمڕۆ کێشەی کۆتای پەرلەمانی هەیە لە هەولێر و لە بەغداد و دەمانەوێت تۆمار و لیستی هەڵبژاردن تایبەت بە خۆمانمان
هەبێت.
مونا یاقو وتیشی: تەنها لە هەڵبژاردنی 1992 رازین چونکە لەو کاتەدا
سندوقێکی تایبەت هەبو بە کریستانەکان من وەکو کریستیان تەنیا دەنگم بە کریستیانەکان
دەدا نەك کەسی دیکە.
لە درێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: ئێمە بەو ژمارە بچوکەوە
ناتوانین رکابەری کاندیدەکانی دیکە بکەین.
134 جار خوێندراوەتەوە