کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە 30 پلەی سیلیزی

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 22/09/2022
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان پێشبینی کەشوهەوای (48) کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە گۆڕانکاری بەرچاوی پلەکانی گەرما دەکات.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەل زیادبونی خێرایی با و ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما زیاتر لە سێ پلە دادەبەزن و ئەگەرى نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویە بەرزەکان و سەنتەرى پارێزگاکان بە شێوەى پروشکە باران هەندێ کات و ناوچە ئەگەرى بارانێکى مامناوەندى کورت خایەنى هەیە.  

 

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ هەیینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما زیاتر لە دوو پلە نزم دەبنەوە.

 

راشیگەیاند: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ لە پارێزگاکان بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە: هەولێر 33، سلێمانی 31، دهۆك 32، هەڵەبجە 34، کەرکوك 36.

1043 جار خوێندراوەتەوە