بۆ هەوادارانى ئایفۆن... سبەینێ رۆژى ئێوەیە

KNN : Kurdish News Network
04:54 - 06/09/2022
زانستی

لەمڕۆوە هەوادارانی ئەپڵ خۆیان بۆ وەرگرتنی ئایفۆن 14 ئامادە دەکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە پسپۆڕان پرسیار دەکەن ئایا ئایفۆن 14 دەکڕن یان چاوەڕێ دەکەن ساڵى داهاتوو ئایفۆن 15 بکڕنه؟.

پێگەى " Toms Guide" ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە هێشتا وادەی نمایشکردنی ئایفۆن 15 دوورە، بەڵام دەبێت بیرێکی زۆر بکرێتەوە پێش ئەوەی هەنگاوی کڕینی وەشانی نوێی کۆمپانیا ئەمەریکییەکە بنرێت، بەو پێیەی زۆرینەی بەکارهێنەران دەیانەوێت مۆبایلێک بکڕن کە چەند ساڵێک لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

رونیکردووەتەوە، بەو پێیەی راپۆرتە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایفۆن 15 بە جیاوازی بنەڕەتییەوە دێت بە بەراورد بەو شتانەی کە لەبارەی ئایفۆن 14 زانراون، بۆیە باشترە پێش کڕینى وەشانە نوێیەکە بیر لە ئایفۆن 15 بکرێتەوە.

بەپێى سەرچاوەکان، پێشبینی دەكرێت نرخی ئایفۆن 14 لە نێوان 899 بۆ 1199 دۆلار بێت، واتە بە بەراورد بە ئایفۆن 13 تا ڕادەیەك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دەبینێت.

لە ئێستادا هیچ دەنگۆیەک لەبارەی نرخی ئایفۆن 15 بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی Toms Guide گریمانە کردووە کە "ئەگەر ئەپڵ نرخی وەشانی نوێی خۆی بەرز بکاتەوە، لەوانەیە وەشانی داهاتوی خۆی بەهەمان نرخ بێت

ماڵپەڕەکە ئاشكرای كرد، شاشەكانی خێزانی “ئایفۆن 14” گۆڕانكاری گەورە بەخۆیەوە نابینن، بەو پێیەی قەبارەی شاشەی 14 و 14 Pro 6.1 ئینج دەبێت، هەروەها بۆ “14 Pro Max” 6.7 ئینج دەبێت، لەكاتێكدا “14 Max”. ” یان ڕەنگە “14 Plus” پێشبینی دەکرێت جێگەی “ iPhone 13 Mini” بگرێتەوە، بە قەبارەی شاشەکەی 5.4 ئینج.

لە ساڵی داهاتوودا پێدەچێت "ئایفۆن 15" هەمان مۆدێلەکان پەیڕەو بکات، بەڵام ڕەنگە جۆرێکی نوێی شاشەی LTPO OLED بەکاربهێنێت کە بڕیارە زیاتر لە شاشەکانی ئێستای OLED بمێنێتەوە.

ڕەنگە ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو لە خوارەوەی شاشەکەیان Face IDیان هەبێت، هەرچەندە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە هەر لە کونە ئاساییەکەیدا دەردەکەوێت.

بڕیارە، سبەینێ چوارشەممە چالاکییەک بۆ خستنەڕووی ئایفۆن و بەرهەمە نوێیەكانی دیكەی كۆمپانیای ئەپڵ بەڕێوەبچێت لەژێر دروشمی (Far out)دایە كە مانای (نا كلاسیكی) دەگەیەنێت.

هەروەها پێشبینى دەکرێت، لە چالاکییەکەدا ئەپڵ سێ جۆری كاتژمێر (ئەپڵ وۆچ) ژمارەیەك ئامێری (ماك)ی نوێ و ئایپادی توانا نزم و بەرز ئاشكرابكات.

3535 جار خوێندراوەتەوە