زانایان: خواردنی پیاز ئاستی شەکر لە خوێندا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 30/08/2022
تەندروستی
+
-

زانایان لە دوایین لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتوە کە پیاز دەتوانێت ئاستی شەکر لە خوێندا بەڕێژەی 50% داببەزێنێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی شەکر جۆری 2 بون توانای ئەوەیان نییە ئەنسۆلینی پێویستییان لە جەستەدا هەبێت و ئاستی شەکر داببەزێنن.

زاناکان بۆیان دەرکەوتوە، سەلکی پیاز یاخود پیازی وشك بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی بەرزی خوێن و کۆلیستڕۆڵ لە جەستەدا دادەبەزێنێت.

توێژەران ئەو تاقیکردنەوەوەیان لە جرجدا کراوە و کردویانن بە سێ گروپەوە، گروپی یەکەم 200 گرام، گروپی دوەم 400 گرام و گروپی سێیەم 600 گرام پیازیان پێدراوە.

لە ئەنجامدا دەرکەوتوە ئاستی شەکر لە گروپی دوەم و سێیەمدا بەرێژەی 50% و تەنانەت ئاستی کۆلیسڕۆلیشیان دابەزیوە.  

748 جار خوێندراوەتەوە