بەهاى دۆلار بەرزترین ئاستى لە 20 ساڵى رابردودا تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 29/08/2022
ئابوری
+
-

لە بۆرسەى جیهانیدا دۆلارى ئەمەریکى بەرزترین ژمارەى تۆمارکرد و بانکی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیدەگەیەنێت؛ قازانجەکانیان بەرز دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی جیهان بەهای دۆلار بەرزترین ژمارەی بەراورد بە سەرجەم دراوەکانی جیهان تۆمار کرد.

بەهای دۆلار لە پێنوێنی سەبەتەی دراوەکانی جیهان گەیشتە 109.48 کە بە بەرزترین پێوەری بەهای دۆلار لە 20 ساڵی رابردو لەقەڵەم دەدرێت.

بەهای هەر دۆلارێک لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراوەدا گەیشتە یەک یۆرۆ و 10 سەنت.

رۆژی یەکشەممەی رابردو جێرمی پاول، سەرۆکی سیستمی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رونى کردبوەوە کە سودی بانکییەکان لە وڵاتەکەی زیاد دەکات تا ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی وڵاتەکەی کە 8.5٪ە کەم بکاتەوە.



21255 جار خوێندراوەتەوە