درێژترین شەپۆل شکێن عێراق دەباتە کتێبى گینسەوە

KNN : Kurdish News Network
05:06 - 27/08/2022
عێراق

درێژترین شەپۆل شکێن لە جیهاندا دەکەوێتە عێراق، بەو هۆیەشەوە وڵاتەکە ناوى دەچێتە کتێبی گینسەوە.

شەپۆل شکێنە درێژەکە دەکەوێتە بەندەری فاوەوە لە پارێزگای بەسرە، درێژییەکەی 14.5 کیلۆمەترە، بۆ پاراستنی ئەو کەشتیانەی کە دێنە عێراق لە شەپۆلی بەهێز دروستکراوە، هەروەها رۆڵێکى گرنگى دەبێت بۆ ئاسانکاری گەشتی کەشتییەکان راستەوخۆ لەو شوینەى لێوەى دێن بۆ گەورە بەندەری فاو بەبێ ئەوەی بە وڵاتانی تردا تێپەڕن.

ماوەى دروست کردنى شەپۆل شکێنەکە  پێنج ساڵ بوەو  تێچووەکەشى 591 ملیۆن دۆلار بووە. بە تەواو کردنى ئەم شەپۆل شکێنە عێراق چەندین هەنگاو دەباتە پێشەوە لە روى بازرگانى و ئابورییەوە.

شەپۆل شکێنەرەکە بە شیوەیەکى ئەندازەیى سەرنج ڕاکێش دروستکراوە کە بە سەکۆیەکى بەرزى کۆنکریتى لە کەنارى دەریاوە دەستپێدەکات و لەملاولاشەوە بەردى لولە ئاسا ڕازێندراوەتەوەو تا چواردە کیلۆ مەتر قوڵایى دەریا دەڕوات.

8146 جار خوێندراوەتەوە