دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت لە کۆتایی
هەفتەدا.
کەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ
بەگشتی ئاسمان لە سەرتاسەری عێراق ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە هەرێم و عێراق دادەبەزن.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە
کەشناسی دەڵێت: ئاسمانی عێراق و هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژی پێنجشەممە،
ئاسمانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.
کەشناسی عێراق راشیگەیاند: رۆژی
هەیینی و شەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
1056 جار خوێندراوەتەوە