تەختی جەمشید یان "پێرسپۆلیس"،
ناوی یەکێک لە شارە میژووییەکانی ئێرانە کە بۆ ماوەی 200 ساڵ ئاوەدان بووە و 57
کیلۆمەتر لە شاری شیرازەوە دورە.
تەختى جەمشید میراتێکی کۆنی ئێرانە کە ناوی شارێکی
مێژووییە و لە سەردەمی هەخامەنشیەکاندا پایتەختی تەشریفاتی پاشایەتی بووە.
شکۆ و مەزنی ئاسەواری پێکهاتە
زەبەلاحەکانی تەختی جەمشیدى کردووەتە یەکێک لە بەناوبانگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی
جیهان.
پێرسپۆلیس پایتەختی ئیمپراتۆری هەخامنەشیەکان
بوو، داریوش، کە لە ساڵی 518ی پێش زایندا، ئەم شارەی دامەزراند.
تەختی جەمشید جێگایەکی گونجاوە بۆ زیاتر گەڕان بەدوای شارستانیەتی
فارسدا هەرچەندە بەشێکی زۆری شارەکە لەناو ئاگرەکەی ئەلیکساندەری گەورەدا وێران
بووە و تێداچووە.
ناوی (پێرسپۆلیس) لە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونسکۆدایە
بۆ شوێنە شوێنەوارە دیارەکان، خەڵکی ئێران پێی دەڵێن تەختی جەمشید، مێژووناسان
پێیان وایە جەمشید یەکەم پاشای فەرمانڕەوایی فارس بووە.
تەختی جەمشید لە ئێستادا
وەک وێرانەیەد دەبینرێت، بەڵام شوێنێکی گەشتیارییە و ساڵانە بە هەزارەها گەشتیار و
سەدان شوێنەوارناس سەردانی دەکەن.


ئامادەکردنى- بڵند عەبدولکەریم
564 جار خوێندراوەتەوە