لە سنورى هەردو
وڵاتى هەنگاریا و نەمسا، لە کاتى هەوڵدان بۆ خۆدەربازکردن ئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیەک
کۆچبەرى هەڵگرتبوو توشى روداوى هاتوچۆبو و 10 کۆچبەر بونە قوربانى.
وەزارەتى ناوخۆى
نەمسا بڵاوى کردەوە، ئەمرۆ شەممە لە سنوری نێوان هەنگاریا و نەمسا ئۆتۆمبێلێک کەنزیکەی بیست کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبو لە ئاکامی خۆدەربازکردن لە پۆلیسی ناوچەکە توشی روداوی هاتوچۆ بوە.
ئاشکراشى کردووە،
لە ئەنجامى روداوەکەدا سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکە برینداربون و شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش کە بەرەچەڵەک
روسییە دەستگیرکراوە.
وەزارەتى ناوخۆ ئاماژەى بە ناسنامەى
کۆچبەرەکان نەکردووە، بەڵام رونى کردۆتەوە کە لەناو کۆچبەرەکاندا ژن و منداڵ و
پیاو بونیان هەیە و ئەوانەشى گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو و ژنێکن.
ئەوەش لەکاتێکدایەبەهۆی کۆچی نایاسایەوە ساڵانەژمارەیەکی زۆر لە
کۆچبەرانى لەنەتەوە جیاوازەکانی جیهان،لەرێگای گەیشتنبە وڵاتانی ئەوروپا دەبنە قوربانی.
459 جار خوێندراوەتەوە