بەراورد بە دوێنێ هەیینی، نرخى ئەمڕۆى نەوت دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.
نرخی نەوتی خاوی برنت لە ئێستادا بە (98) دۆلار و (15) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەى دابەزیوە.
هاوکات، نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش بە (92) دۆلارە.
بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە مایەپوچبون، نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرز و نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینیت.
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا، قەیرانی کەمی نەوتی خاو لە جیهاندا سەریهەڵدا و نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و هەر بەرمیلێك (130) دۆلاری تێپەڕاند.
744 جار خوێندراوەتەوە