لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی
هەماهەنگی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە داواشی کرد پەلە لە پێکهێنانی حکومەت بکرێت و
داواشی لە کورد کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن.
لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی
هەماهەنگی رایگەیاند: داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکەن کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار
دیاری بکەن و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش کۆتایی بە هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی
پەرلەمان بهێنێت.
داواشی کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی
حکومەتێکی خزمەتگوزایر و نیشتیمانی کە خاوەن دەسەڵاتی تەواو بێت لەسەر بنەما
دەستورییەکان، داواکارییەکی دیکەشیان گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت و چارەسەری کێشەکانی
هاوڵاتیانە.
لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکانی چوارچێوەی
هەماهەنگی داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کۆتایی بە هەڵپەساردنی
دانیشتنەکانی پەرلەمان بهێنێت، چونکە ئەوان نوێنەری هەڵبژێردراوی گەلن و تەنها گەلیش
دەتوانێت کارەکانی پەرلەمان پەکبخات
187 جار خوێندراوەتەوە