بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان رایدەگەیەنێت،
حکومەتی هەرێم بانکێکی نیشتیمانی دادەمەزرێنێت و کارەکانی تەواو بوە و لە قۆناغی
کۆتایی دایە و هاوڵاتییان دەتوانن وەکو هاوڵاتییانی عێراق سودمەندی پێشینەی فهرمانبهران، پێشینهی خانوبەرە، پێشینهی كشتوكاڵی و پێشینهی پیشهسازی، قهرزی نیشتهجێكردن بن.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان
رایگەیاند: بانکی
نیشتمان بانکێکی حکومییە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بەهاوکاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت.
لە باری کاری
ئەو بانکەوە سابیر رایگەیاند: ئەو بانکە کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی بانکە
حکومی و بانکە بازرگانییەکان کە لە ئێستادا ژمارەیان 94 بانکە. هەوڵ دەدات کارە کارگێڕییەکانی بانکە حکومییەکان رێکبخاتەوە وسیستەمی ئەلیکترۆنی لە نێوان بانکەکان جێبەجێدەکات.
سەربارەت بە
ئامانج لە دروست کردنی ئەو بانکە مەولود سابیر رایگەیاند: دروستکردنی بانکەکە
دەبێتەهۆی زیادکردنی داهات بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە لەرێگەی ئەو بانکەوە
هەموو حەواڵە دەرەکییەکان لە رێگەی بانکە ئەهلییەکانەوە دەکرێت کە دەتوانرێت بانکی نیشتیمانی بەکاردبێت و بەمەش داهاتی ئەو حەواڵانە بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
لە بارەی سودی
بانکەکە بۆ هاوڵاتییان، دەشڵێت: یەکەمین سودی ئەو بانکە خزمەت کردن و دوەمیش
بوژاندنەوەی ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستانە. ئهو بانكه له لایهن بانكی ناوهندی
عێراقی فیدڕاڵ ڕێگه و مۆڵهتی كاركردنی پێ دهدرێت، كهواته بانكی نیشتمان لهمهودوا
دهبێته ئهندام له بانكی ناوهندی عێراق.
باسی
لەوەشکردوە، لە کاتی بون بە ئەندامی بانکی ناوەندی عێراق دەتواندرێت پێشینهی فهرمانبهران، پێشینهی خانوبەرە، پێشینهی
كشتوكاڵی و پێشینهی پیشهسازی، قهرزی نیشتهجێكردن بە هاوڵاتییان بدرێت.
1006 جار خوێندراوەتەوە