دەسەڵاتی دادوهری لوبنان بەتۆمەتی تێوەگلان
لە کەیسى تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتدا بڕیاری
دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی دوو پەرلەمانتاری وڵاتەکەی دەرکرد.
دەسەڵاتی دادوهری لوبنان ڕایگهیاند،
هەر یەکە لە پەرلەمانتاران غازی زەعەیتەر و عەلی حەسەن خەلیل تۆمەتباران بە تێوەگلانیان
لە کەیسى تەقینەوەکەى ساڵی 2020ی بەندەری بەیروت کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر
لە 220 کەس و دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار و چەندین موڵک و ماڵیاندا.
لەدوای بڕیارەکەش ، هەردوو پەرلەمانتارەکە
رەتیانکردەوە هیچ کارێکی هەڵەیان کردبێت و ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکانی لێپرسینەوە،
بە ئاماژەدان بەوەی کە پارێزبەندیان هەیە وەک ئەندام پەرلەمان.
سكاڵاکەى سەر ئەو دو پەرلەمنتارە لەلایەن
قوربانیانی تەقینەوەكەوە تۆماركراوە، كە بانگەشەی ئەوە دەكەن ئەو دوو پەرلەمانتارە
لە پێشكەشكردنی پێشنیازەكاندا بۆ خاوكردنەوەی لێكۆڵینەوەكان، دەسەڵاتی خۆیان بەكارهێناوە.
290 جار خوێندراوەتەوە