پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و
ئاماژەی بەوەداوە، لە روداوێکی تەقەکردن لە کەسنەزان کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیکەش
برینداربو.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: درەنگانی دوێنێ شەو
لە روداوێکی تەقەکردن لە سنوری ناحیەی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کەسێك لەو روداوەدا کوژراوە و کەسێکی
دیکەش برینداربوە و توانراوە ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەن.
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: هۆکاری ئەم روداوە بۆ کێشەیەکی کۆنی
نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.
لەکۆتاییدا باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا هێزەکانیان دەستیان
بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کردوە، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکان بگیرێتەبەر.
523 جار خوێندراوەتەوە