کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان و پلاسخارت دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:59 - 10/08/2022
کوردستان

کۆبونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکان و نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بە ئامادەیی نێچیرڤان بارزانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبونەوەیەکی تایبەتی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسیەکان و پلاسخارت بە ئامادەیی سەرۆکی هەرێم لە بارەی هەڵبژاردنەوە دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، عومەری سەید عەلی، بافڵ تاڵەبانی، فازڵ میرانی، سەلاحەدین بەهائەدین، عەلی باپیر، ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی سیاسی بەشدارن.

ئامانجی یەکەمی کۆبونەوەکە پێشکەشکردنی راپۆرتێکە لەبارەی ئەنجامی کۆبونەوەی ژور و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنەکان کە ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجامدرابو.

ئامانجێکی دیکەی کۆبونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

86 جار خوێندراوەتەوە