لە کاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرما ئاگاداری ئەم شتانە بن

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 07/08/2022
هەمەڕەنگ

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرما، بەرگری شارستانی سعودیە هۆشداریدا لە بەجێهێشتنی هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلەکان لە وەرزی هاویندا؛ کە دەکرێت بتەقنەوە و ببنە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو ئۆتۆمبیلدا.

بەرگری شارستانی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر ڕایگەیاند: لەبەر کەشوهەوای گەرم و بەرزی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، دڵنیابن لەوەی ئۆتۆمبێلەکە دوور بێت لە دەبەی غاز و چەرخی جگەرە و هەروەها پاتری بارگاویکەرەوە و شووشەی پاککەرەوەی دەست  و  بۆن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو ئەم شتانە تووشی تەقینەوە دەبن؛ بە تایبەت لە کاتی گەرمای بەهێزی هاویندا، ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسیدارترینی ئەو شتانە تەعقیمکەروەکانن، کە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا لە بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەدا ئاگر بگرن و زۆر بە خێرایش دەسوتێن.



166 جار خوێندراوەتەوە