فلامینگۆکان یەکێکن
لە جوانترین باڵندەکانی سروشت و هەروەها سەیرو سەمەرەترین هەڵسوکوت و فۆڕمى ژیانیان
هەیە، زۆربەى
کاتەکان بە پێوە دەوەستن و وەستانەکەشیان لەسەر یەک قاچیانە و بۆ خەوەکەشیان سەریان دەخەنە سەر پشتیان و پشویەکى دورو درێژ
وەردەگرن.
ئەم هەڵسوکەوتە
سەیرانەیان واى لە زانایان کرد چەندین توێژینەوە لەسەریان ئەنجام بدەن و گەشتون بە
چەند ڕاسیتەکى سەرنجڕاکێش سەبارەت بەم باڵندە ڕەنگ پەیمەییانە.
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستوە کە وەستان لەسەر یەک
قاچ نەک ماندویان ناکات، بەڵکو وەستان لەسەر
قاچێک یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوویی ماسولکە دەدات و زیاتر ئارامیان دەکاتەوە، لە
کاتى ڕوبەڕوبونەوەو هێرشیش بۆ سەریان خێراتر فرتە دەکەن و خۆیان قوتار دەکەن، چونکە
قاچێکیان بۆ ماوەیەکى دورو درێژ لە ئیسراحەت دا بووە.
هەروەها توێژینەوەیەکى
تریش ڕاستیەکى سەرنجڕاکێشى لەسەریان ئاشکرا کردوە ئەویش ئەوەیە کە وەستان لەسەر یەک
قاچ یارمەتى ڕێکخستنى پلەى گەرمى لەشیان دەدات، چونکە باڵندەکان لە ڕیگەى قاچەکانیانەوە
گەرمیەکى زۆر لە دەست دەدەن بۆیە قاچێکیان لە زەوى و قاچەکەى تریان بە لاشەیانەوە
یارمەتیان دەدات پلەى گەرمى لەشیان بە هاوسەنگى بهێڵنەوە.
فلامینگۆکان هەموو
کات لەسەر یەک قاچ ناوەستن، هەرکات ئاوەکە گەرم بوو لە سەر دوو قاچ دەوەستن، بەڵام
کاتێک لە کەش و هەوایەکى ساردا دەوەستن ئەوا قاچیکیان بەرز دەکەنەوە بۆ لاى جەستەیان
تا گەرمیان بکاتەوە. بۆ ئەوەى خۆیان لەگەڵ کەش و هەواى ساردو گەرمدا رابێنن.
توێژینەوەیەکى
تر پێمان دەڵێت کە فلامینگۆکان هەر وەک دۆلفین و نەهەنگەکان لە کاتى خەوتنیان بەشێکى
مێشکیان لە ئاگاییدا دەهێڵنەوە ئەمەش یارمەتییان دەدات لەو کاتانەى کە بە پێوە دەخەون,
هاوسەنگى خۆیان بپارێزن و نەکەون.
هەروەها ڕەنگە پەمەییەکەشیان
بە هۆى تایبەتمەندێتى ئەو خۆراکەوەیە کە ڕۆژانە دەیخۆن.
531 جار خوێندراوەتەوە