تورکیا جێگرەکەی مەزڵوم عەبدی شەهید کرد

KNN : Kurdish News Network
12:46 - 24/07/2022
جیهان
+
-

سەلوە یوسف، جێگری مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فرۆکەواندا لەگەڵ دو شەڕڤانی هێزی قامشلۆ کوژراون.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کوژرانی سەلوەی پشتڕاستکردووەتەوە و وتی، لەلایەن تورکیاوە بە ئامانج گیراوە.

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات دەڵێت: سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بوە و سەرۆکی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بوە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی کاری کردوە و دژی داعش جەنگاوە".

مەزڵووم کۆبانێ داوا لە هاوبەشەکانی دەکات ئەو کارە "دووژمنکارییانەی تورکیا" رابگیرێت و دەشڵێت "تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە".

ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکۆم) لە تویتێدا سەرەخۆشی لە هەسەدە کردووە، بەهۆی کوژرانی ئەو فەرماندەیە و رایگەیاندووە کە سەلوە یوسف یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی هەسەدە لە شەڕی دژ بە داعش.

2863 جار خوێندراوەتەوە