خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە باری نائاسایی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 06/07/2022
کوردستان
+
-

خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە،باری نائاسایی راگەیاند و داوالەسەرجەم دامودەزگاکانی دەکات، خۆیان بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو ئامادە بکەن.

خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان دوای گرێدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕیاریان داوە لەبەربەرژەوەندیی گشتی‌و بە رەچاوکردنی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی خۆسەر، باری نائاسایی رابگەیەنن.

ئاماژەی بەوەش کردوە، دەوڵەتی تورکیا، بەردەوام بەهۆی بوردومان ‌و هێرشەکانییەوە، بوەتەهەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی ‌و نیازی داگیرکاریی تری هەیە لە ناوچەکە ‌و دەشیەوێت ئاشوب لە ناوچەکە بنێتەوە.

خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای کوردستان، راشیگەیاندوە: بڕیارەکەیان هەمو ناوچەکانی خۆسەردەگرێتەوە ‌وداوایشی لە سەرجەم دامودەزگانیکردوە، خۆیانبۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو ئامادە بکەن لەگەڵ ئامادەکردنی پلانی دۆخی لەناکاو.

ئەوە لەکاتێکدایە، تورکیا،سەرەڕای ئەوەی سوپاکەی و گروپە چەکدارەکانیسەر بە خۆی، ناوبەناو ناوچەکانی ئیدارەیخۆسەر بۆردوماندەکەن، نزیکەیدو مانگێک دەبێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەردەوام هەڕەشەی هێرشکردنەسەر رۆژئاوایکوردستان دەکات.

673 جار خوێندراوەتەوە